ئامادەیی کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە داسەپانی بایکۆتەکانی یەک لایەنە ، نایاسایی وزاڵمانەی ئەمریکا لەدژی گەلی ئێران وەکوو بنپێکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ ڕەخنەی گرت.
" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەفغانستان لە ژنێڤ لەگەل میشێل باشلیت کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدار ووتووێژی کرد. زەریف لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی خەڵک وەکوو تەنیا هۆکاری پاوەجیی بۆ پاراستن وپاسەوانی لە ئەمنیەتی نیشتمانی وڵات ، ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤی نە تەنیا یەک وادەو بەڵینی ئەخلاقی بەڵکۆبە ئیلزام وپیویستی ئەمنیەتی نیشتمانی زانی. وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ئامێرانە لە چەمکە بەرزەکانی مافی مرۆڤ وکەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە میکانیزمی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر وڵاتانی سەربەخۆ ، دەرکردنی دڵخوازانەی بڕیارنامەکانی مافی مرۆڤ لە دژی ئێرانی شەرمەزار کرد.میشیل باشلیت یش لەم دیدارەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە کۆبوونەوەی دوولایەنە لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف ، ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری بەکەڵک وباش لە گەڵ ئێرانی ڕاگەیاند . کۆنفرانسی ئەفغانستان لە بەیانی ڕٶژی سێشەممە بۆ ماوەی دوو ڕٶژ بە بەشداری کاربەدەستانی پایەبەرزی فرەترلە ٦٠وڵاتی جیهان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بو میوانداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ودەوڵەتی ئەفغانستان لە ژنێڤ بەرێوە دەچێت.