قازی زادەی هاشمی : بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا ، کارتێکەری نەرێنی دەبێ بەسەر سەلامەتی خەڵکی ئێران
وەزیری تەندوروستی ، دەرمان و فێرکاری پزشکیی ئێران وتی: بایکۆتی یەک لایەنە و زاڵمانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران ، کارتێکەری نەرێنی بەسەر سەلامەتی ئەوان و ڕادەست کرانی خزمەتگوزاری تەندوروستی و دەرمانی بۆ چینی هەژار، دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید حەسەن قازی زادەی هاشمی وەزیری تەندوروستی ، دەرمان و فێرکاری پزیشکیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو کارگرووپی داهێنانی ماڵی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەلامەتی دایک، منداڵ و خۆراک، لە دێهلی نوێ وتی : پێویستە کە ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان، پێش بە درێژەی ئەم بایکۆتانە بگرن چونکوو بایکۆتەکان لەسەر دەسڕاگەیشتنی خەڵک بە دەرمان و تەکنۆلۆژی پزیشکی کارتێکەرە.
وەزیری تەندوروستی ئێران وتیشی : هەموو ڕێکخراوەکانی جیهانی و وڵاتان بانگ دەکەین کە بە دژی نادادگەری هەوڵ بدەن و بەرەنگاری ببنەوە و دەوڵەتەکان ڕازی بکەن کە سەلامەت و خۆراک بە تایبەتی بۆ دایک و منداڵ، ئەولەویەتی سەرەکی کاری خۆیان دانێن.
قازی زادەی هاشمی باسی ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ وڵاتانی دیکە لە بواری سەلامەتی کرد و وتی : ئێران لە بواری تەندوروستی منداڵبوون، سەلامەتی دایکان، کۆرپە و منداڵان ، ئەزموونی بە بایخی هەیە و ئامادەیە ئەم ئەزمووننە بخاتە بەردەستی وڵاتانی تر هەتا یارمەتی بداتە مەرگ ومیری دایکان و کۆرپەکانی تەمەنی خوارووی پێنج ساڵان لە وڵاتانی دیکە .