کانونی دوھەم 05, 2019 17:19 Asia/Tehran
  • رەخنەی ئێران لە دواکەوتنی یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کرانی میکانیزمی دراڤی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە دواکەوتنی یەکێتی ئوروپا لە جێ بەجێ کردنی میکانیزمی دراڤیی نێوان ئێران و ئوروپا ناسراو بە "ئێس پی ڤی" پێی داگرت: سەبری ئێران ڕادەیەکی هەیە.

"بەهرام قاسمی" ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە یەکێت ئوروپا بەرەوڕووی لاوازیی جیددییە لەمەڕ جێ بەجێ کردنی میکانیزمی دراڤی"ئێس پی ڤی"، و وتی: ئێران بەرپرسایەتی جێ بەجێ نەکرانی میکانیزمی دراڤی لەئەستۆی ئوروپا دەزانێ.

قاسمی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران هەموو بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ کردووە، وتی: وڵاتانی ئوروپایی دەبێ باجی سەربەخۆیی ئابووریی خۆیان لە ئەمریکا بدەن چونکە ئەو کارە گرینگە ناتوانێ بێ خەرج و بێ باجدان بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە لێدوانە دژە ئێرانییەکانی "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە بایکۆت و گەمارۆ سەپاندن بەدژ تاران بەقازانجی خەڵکی ئێرانە، وتی: گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژ گەلی ئێران بەمەنتقی باشکرانی باری گوزەرانی ژیانی خەڵک، تەواو هەڵەیە.

قاسمی لەبارەی چالاکیی بەرگریی و مووشەکیی ئێرانیش وتی: سیاسەتی مووشەکیی ئێران تەواو بەرگرییانەو پێشگرانەیەو لەدژ بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە دۆڕاوی یەکجاریی گۆڕانکارییەکانی جیهان، ئەمریکایە، وتی: سیاسەتی نائاوەزانەی ئەمریکا سەرەنجام ئەو وڵاتە ریسوا دەکا.

سەرپەیڤ