شوبات 10, 2019 17:38 Asia/Tehran
  • زەریف  : ئێران ئامادەی هاوکاری دگەڵ لوبنانە لە هەموو بوارەکاندا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە سەرەتای چوونی بۆ بەیرووت لە کۆڕی پەیامنێراندا لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری یارمەتی سەربازی ئێران بە لوبنان وتی : ئەگەر دەوڵەتی لوبنان بیەوێ ئێران ئامادەی هاوکاریە لە گەڵ ئەو وڵاتە لە هەموو بوارەکاندا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا  موحەمەد جەواد زەریف   ئامانج  لە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ لوینانی  ڕاگەیندرانی  هاودەنگی  لە گەڵ  دەوڵەت  و نەتەوەی  ئەو وڵاتە  و هەروەها  ڕاگەیندرانی  ئامادەیی کۆماری  ئیسلامی ئێران  بۆ هاوکاری  لە گەڵ لوبنان  لە هەموو بوارەکاندا  ڕاگەیاند . ناوبراو  ئاماژەی کردە  هاوکات بوونی   سەفەری  خۆی بۆ لوبنان  لە گەڵ  پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێ  ئەو وڵاتە   و ئەو دەسکەوتەی  لە نەتەوە  و دەوڵەتی لوبنان پیرۆز بایی کرد .   وەزیر  دەرەوەی  ئێران  جەختی کرد    لبونان  هێمیا  خۆڕاگری  و هاو ژینیە . زەریف  دوانیوەڕۆی یەکشەمە  لە باڵوێزخانەی   ئێران  میوانداری  چەن کەسایەتی  و نوێنەری   پارتەکانی  لوبنانی  و فەلەستینیە . وەزیری   دەرەوەی  ئێران  ڕۆژی  دووشەمە ش لە گەڵ میشل عەون  سەرۆک  کۆمار  نەبیە  بڕی  سەرۆکی  پەزرلەمان  سەعد حەریری  سەرۆک وەزیر  و جوبران باسیل وەزیری    دەرەوەی لوبنان  دیدار و وتووێژ  دەکات  . دوو هەفتە لەمەوبەر   دەوڵەتی  لبونان  دوای نزیکەی  9 مانگ  چاوەڕوانی  و بیروڕاگۆڕینەوە  بە سەرۆکایەتی  سەعد حەریری  پێکهات .

سەرپەیڤ