زەریف : گرنگترین سەرکەوتویی شۆڕشی ئیسلامیی ، پێدانی مافی دەنگدان بە خەڵک بوو
شوبات 11, 2019 08:45 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران ، گرنگترین سەرکەوتوویی شۆڕشی ئیسلامیی پێدانی مافی دەنگدان بۆ کاروباری نێوخۆیی و دەرەوەیی بە خەڵکی ئێران زانی .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف لە دیمانەیەکدا لە گەڵ گۆڤاری نیویۆرکەر ی ئەمریکا کە لە مانگی دیسامبری 2018 دا ئەنجامی داوە و سەرلەبەیانی دوشەممە بڵاوبووەتەوە ، وتیشی : گەلی ئێران چ لە گەڵ سیاسەتەکانی حکومەت دابن و چ لەگەڵیدا نەبن ، لەسەر ئەم باوەڕەن کە لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیاندا ڕۆڵیان هەیە .
نیویۆرکەر ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوکردووەتەوە .
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 11ی شوباتی 1979 دا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت .