وەزیری کاروباری دەرەوەی هێند : دێهلی نوێ لە بایکۆیەکان لە دژی تاران پشتیوانی ناکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی هێند وتی: دێهلی نوێ لە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لە دژی ئێران پشتیوانی ناکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سوشما سواراج" وەزیری کاروباری دەرەوەی هێند ڕۆژی شەممە لەکاتی وەستانێکی کورت لە تاران وپاش چوونی بۆ ئوروپا لەگەڵ سەیید عەباس عراقچی جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدار ولەبارەی پرسەکانی بەر هۆگری دولایەنە وناوچەیی بیروڕایان گوڕیەوە. سواراج وعراقچی لەم دیدارو چاوپێکەوتنەدا بە مەحکوم کردنی پەلاماری تیرۆریستی لە سیستان وبەلوچستان ، لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وهەروەها " سرینگر " هێند ودەربڕینی هاوخەمی بەرانبەر ، لەسەر پێویستی ئاشتی وئاسایشت لە ناوچە لە ڕیگەی وتووێژ پیداگریان کرد. شەوی چوارشەممە سێزدەی فڤریە پاسێکی هەڵگری سنووروانانی ئێران لە جادەی خاش - زاهیدان لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستان درایە بەر پەلاماری تیرۆریستی کە لەم پەلامارە دا ٢٧ کەس لە سنوورپاڕێزەرانی ئێران شەهید وسێزدە کەسیس بریندار بوون. گروپی تیرۆریستی جیشولزولم بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ. میدیاکانی هێندیش ڕۆژی پێنج شەممە ڕاپۆرتیان دا: بە هۆی تەقینەوەی بومبێکی دەکار نراولە سەر ڕێگای کاروانی هێزە ئاسایشتەکانی هێند لە سرینگر ، ٣٤هێزی سەربازی ئەم وڵاتە کوژران.