شوبات 17, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێڤەری دووفاقیانەی ڕۆژاوا لەبواری مافی مرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی ڕۆژاوا بۆ فرۆشتنی چەک و پێوەرەکانی دوو فاقیانەیان لەبواری مافی مرۆڤ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  محەممەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  یەکشەممە لە  کۆبوونەوەی پرسیار و وڵامدانەوە لەگەڵ پەیامنێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی  مونیخ شەبارەت بە کاردانەوە بەرامبەر هەڕەشەی فەرانسا لەبارەی بایکۆتی مووشەکی بە دژی ئێران وتی : لە شەڕی هەشت ساڵە ی داسەپاو بەسەر ئێران لەلایەن ئێراق کە بە هاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا، چەکی شیمیایی ئاڵمانیا ، تانکەکانی بەریتانی و ئاواکسەکانی ئەمریکایی لە پێناوی هێزی ئێراقی  پەلاماریان کردەسەر ئێران،  هیچ وڵاتێک  بچووکترین کەرەستەی سەربازی بە ئێران نەدا  .

زەریف  هەروەها وێڕای ڕەخنە گرتن لە فرۆشتنی  زۆری چەکی ڕۆژاوایی بە وڵاتانی ناوچە وتیشی: لەحاڵێکدا کە هیچ وڵاتێک بە ئێران تەنانەت جێتێکی جەنگیش نافڕۆشێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن دەبێ لەخۆی بەرەڤانی بکات .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بڕیارنامەی  2231ی  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : ئەم بڕیارنامەیە لە پێوەندی لەگەڵ مووشەکەکانی گەڵاڵەکراو بۆ هەڵگرتنی چەکی ناڤۆکییە و بەم پێییە کۆماری ئیسلامیی ئێران  بە هیچ لەونێ  چەکی ناڤۆکی  نییە  .

 زەریف سەبارەت بە ئیدیعا هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی و داکوکی کردنی ئێران لە تیرۆریزم وتی  :   لەساڵی 1984  ئەمریکا، سەدامی دیکتاتوری ئەو کاتی ئێراقی  لە لیستی تیرۆریزم  دەرێنا و ئێرانی  خستە نێو لیستەکە، دواجاریش ئەمریکا  تاقمی تیرۆریستی موافقینی  خستە نێو لیستی تیرۆریزم  و دواجار  ئەم تاقمەی لەم لیستە دەرکرد، لەحاڵێکدا کە ئەمە  یارییەکە  کە دەبێ کۆتایی پێ بێت.

کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ هەینی ڕابردوو بە ئاماەبوونی کاربەدەستانی و کەسایەتییەکانی سیاسی ، ئاسایشی و نێودەوڵەتی لە وان سەرۆک کۆمارانی  وڵات، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و هەندێ کاربەدەستی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەشاری مونیخی ئاڵمانیا دەستی بەکار کرد  .

ئەم کۆنفرانسە سێ ڕۆژەیە ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێ.

سەرپەیڤ