هاتنە دی ئاشتی لە گرێوی هاودڵی نەک پاوانخوازی
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : بیرۆکەیەک بە پێی پاوانخوازی و کەڵک وەرگرتن لە چەکی تێک دەرانە، دەبێ بگۆڕدرێ بە بیرۆکەی وتووێژ و هاودڵی .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی جیهانی نەورۆز، لە تاران پێداگری کرد : وەرن پێکەوە دونیا لەزمانی ئێران، لە زمانی سەرزەوینی نەورۆز و فەرهەنگی نەورۆز بڵێن ، بە پێی پاوانخوازی ، ئاشتی دەستەبەر ناکرێت و بە کردار و بیرۆکەی نەورۆزی خۆمان بە دونیا نیشان بدەین، سەردەمی هەژموون و پاوانخوازی کۆتایی پێهاتووە .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : ئەوانە کە حەوت تریلیون دولاریان خەرج کردووە ئەمڕۆ ڕەوش و بارودۆخیان لە ڕۆژی یەکەم خراپتر بووە و ئەوەبزانن کە ئەگەر حەفتا یان حەوتسەد تریلیون دولاریش خەرج بکەن، بارودۆخەکە هەر ئەمەیە.
ئاماژەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکایە کە هەوڵ دەدات بە پێی دەسەڵات و زۆربێژی سیاسەتەکانی خۆی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەرەو پێش بەرێت.
یەکێک لەم ناوچانە لە جیهان، ناوچەی ستراتژیکی ڕۆژاوای ئاسیایە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمریکا میلیاران دولاری خەرج کرددووە بەڵام شتێک جگە لە شکستی ئەم وڵاتە و درێژەی ئاڵۆزی بە دواوە نەبووە .
دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ جارێکی تر یەک لایەنە خوازی و پاوانخوازی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی پێ و شوێن دەگرێت، هەڵوێستێک کە مەترسیەکی جیددی بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهان بووە و کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بە دواوە هەبووە.
کەمتەرخەمی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بەرامبەر یاسا و پەیمانەکانی نێودەوڵەتی و پێداگری لەسەر فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لەوان ڕۆژاوای ئاسیا بە بیانووی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەوان، نەتەنیا بە قازانجی ئاشتی و هێوری جیهانی نییە بەڵکوو توندوتیژی و نائەمنی بە دواوە دەبێت.
ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و ناوچەی کەنداوی فارس، ئامانج و بەرژەوەندی خۆی بریکارانە پێ و شوێن دەگرێت و بە هەڕەشە کردن، دەستەبەر کردنی ئاسایشی ڕژێمگەلێکی وەک ڕژێمی سعودی بە گرێوی کڕینی چەک لە ئەمریکا ، ڕادەگەیەنێ .
ئەم هەڵوێستە ڕکابەری چەکەمەنی لە ناوچەی لێ کەوتوەتەوە و سەرباری فرۆشتنی میلیاران دولار چەک بە هەندێ ڕژێمی ناوچە،ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئاشتی و ئاسایش بەرچاو ناکەوێ .
ئەم هەڵوێستە شکست خواردووە لە حاڵێکدا لەلایەن دەوڵەتی دوناڵد ترەمپ پێ و شوێن دەگیردرێ کە ئەمریکا سەرباری تووش بوون بە خەرج و بەرجی زۆر، سەرۆک کۆمارەکەی بە شەودا سەردانی ئێراق دەکات .
سەرباری ئەمەش، سەرباری داکۆکی هەمە لایەنەی ئەمریکا لە تاقمە جۆربەجۆرە تیرۆریستەکان لە سوریا بۆ بەرەوپێش بردنی پاوانخوازی خۆیان، ئێستا ڕێگەیەکی جگە لە چوونەدەر لەم وڵاتە نییە .
هەرلەم بوارەدا ، سەردار سەرلەشکری پاسدار قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی شەوی پێنج شەممە بە ئاماژەدان بە شکستی ئەمریکا لە ئێراق وتی : ئەمریکا حەوت تریلیون دولار لە ناوچە دا خەرج کردووە، بەڵام سەرباری ئەوەش سەرۆکی ئەم وڵاتە بە شەودا و بەشێوەی نهێنی سەردانی ئێراق دەکات .
ئەزموونی ئێستای ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا نیشانەیەکی بەهێزە کە بە چەک و پاوانخوازی ، ئاشتی دەستەبەرناکرێت و سەردەمی یەکلایەنە خوازیی هەژموونی میحوەر کۆتایی پێهاتووە.
بەسەرنجدان بەم ڕاستییە، وەزیری درەەوەی ئێران لە کوبوونەوەی جیهانی نەورۆز وتوووێژ و هاوبیرورایی وڵاتانی بە ڕێگەیەکی دڵنیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاگەیاند.
بەم پێیە ، هەڵوێست، وتووێژ و دامەزرانی پێوەندی عیزەت مەند، ئاشتیانە و چەند لایەنە لەگەڵ جیهان ، بێ هیچ چەشنە پاوانخوازییەک، بنەمای سیاسەتی دەرەوەیی و ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هاتنەدی ئاشتی و هێوری جیهانییە کە ڕیشەی لەفەرهەنگ و ئەندێشەی نەورۆزی دا هەیە.