ئادار 11, 2019 10:14 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران بەدوای بارگرژی دانیە

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای بارگرژیی لە گەڵ ھیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکەدا نیە لەوان عەرەبستان .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا کە لەسەر داوای میدیا عێراقیەکان لە شوێنی مانەوەی لە داروزیافەی بەغدا بەڕێوەچوو لە بارەی ئەگەری سەردانی بۆ ریاز وتیشی : بەرنامەیەکی بۆ سەردانی سعودی نیە بەڵام کێشەیەکیشی لە گەڵ ئەنجامدانی ئەم جۆرە سەفەرانە نیە چونکە ئەوە ئێران نیە کە بە دوای کێشە لە گەڵ عەرەبستاندایە بەڵکوو سعودیەکانن کە لە ناوچەکەدا کێشە ساز دەکەن .

زەریف ھەروەھا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا  یاسا شکێنە گوتی : واشنگتۆن نەک ھەر یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل  دەکات بەڵکوو دەیھەوێ وڵاتانی دیکەی ناچار بکات یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل کەن .

 وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم شێوازەی ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی  یاسا نێودەوڵەتیەکان و سزادانی وڵاتانی دیکە لەبەرپێبەندبوون بە یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانی  وەک " دیاردەیەکی مەترسیدار" ناوبرد .

زەریف هیوای خواست وەک چۆن عێراق و یەکیەتی ئوروپا  لە بەرامبەر یاساشکێنیەکانی ئەمریکادا ڕاوەستاون وڵاتانی دیکەش لە بەرامبەر بایکۆتی یەک لایەنە و ستەمکارانەی ئەمریکادا ڕاوەستن .

 

 

سەرپەیڤ