زەریف ڕوولە عەرەبستان : هێشتا بۆ ڕاگرتنی شەڕی یەمەن درەنگ نیە
وەزیری دەرەوەی ئێران عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئاگادار کردەوە کە هێشتا بۆ ڕاگرتنی مۆتەکەی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی یەمەن درەنگ نەبووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزونی ئێران موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە توئیتر ڕوولە عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی نووسی : عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی گەڵاڵەی ئاشتیی ئێران بۆ یەمەن لە ئاوریلی 2015 یان ڕەت کردەوە و بانگەشەیان کرد کە سەرکەوتن لە ماوەی سێ هەفتەدا مسۆگەر دەبێت . زەریف وتیشی : لە دەسپێکی پێنجەمین ساڵی ئەو شەڕەدا دەبێ بوترێ کە بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕە هێشتا زۆر درەنگ نیە .
عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە 26 مارسی 2015 دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی . ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی بە هۆی خۆڕاگریی خەڵکی یەمەنەوە هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتەدا .