زەریف: خۆڕاگریی سوریا، ناوچەی لەمەترسییەکی گەورە ڕزگار کرد
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خۆڕاگریی حکومەت و گەلی سوریا لەهەمبەر ترۆریزمدا، ناوچەی لە مەترسییەک وپیلانێکی گەورە ڕزگار کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سوریا لە دەمشق، وێڕای ڕاوێژکردن لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، گۆڕانکارییە ناوچەیی وجیهانیەکان، جەختی کرد لەسەر پێویستیی چوونەدەری هەموو ترۆریستان لە سوریاو ڕێزگرتن لەسەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.
وەلید موعەلیمیش بەئاماژە بە هاوکاریی ئێران و سوریا لەچەند ساڵی ڕابردوودا وتی: ئەو هاوکاریانە بووبەهۆ هەتا دوو وڵات پیلان و دهۆگەلی گەورە پووچەڵ ببنەوەو پێویستە هاوکاریی لەگشت بوارەکان بەردەوام بکرێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە دەمشق.
زەریف پاش دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی پلەبەرزی سوری و زیارەتی گڵکۆ و بارەگای پاکی حەزرەی زەینەبی کوبڕا(س) و حەزرەتی ڕوقیە(س) سەردانی تورکیا دەکا.
ڕێکخستنی هەڵوێستەکان لەبارەی گرینگترین پرسە ناوچەیی و جیهانیەکان بەئامانجی یارمەتیدان بە جێگیرترکرانی ئاشتەوایی وسەقامی ناوچەیی، لە ئامانجەکانی دیکەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سوریاو تورکیا ڕاگەیێندراوە.