وشداری زەریف لە حاند دواهاتەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بێتوو ئەمریکا شەڕێکی سەربازی دژ بە ئیران دەست پێ بکات، ئیتر کەس لە ئەماندا نابێ.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "لوبلاگ" لە نیۆیۆرک وتی: هەندێ لایەن لە دەوڵەتی ترەمپدا هەن کە سیاسەتی دنەدەرانەی پاڵ پێوەنانی ئێران بەرەو چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییان گرتۆتە بەر، بەڵام هەندێ پلانی تووشتر لەوانە هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕی دژ بە ئێران لە بەرنامەیاندایە کە ئەوەش بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهان گەلێک پڕمەترسییە.
زەریف بە ئاماژە بە هەوڵی عەرەبستان، ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی بۆ شەڕنانەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران وتی: بێ گومان بێتوو هەرچەشنە شەڕ و کێشەیەک لە ناوچەکە ڕووبدات، کەس لە ئەماندا نابێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ناکارامە وەسف کردنی سیاسەتی بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بە ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە پاراستنی پێوەندیی نزیک لەگەڵ دراوسێکانمانە و ئێستا جگە لە وڵاتانی داروسێی وەک ئێراق، تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان، ڕووسیا، ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان، پێوەندییەکی گەرم و گوڕی بازرگانیمان لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان لەوان چین و هیندستان هەیە.