نیسان 30, 2019 11:55 Asia/Tehran
  • وشداری زەریف لە حاندا دواهاتەکانی شەڕی دژ بە ئێران

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: بێتوو ئەمریکا شەڕێکی سەربازی دژ بە ئێران هەڵخڕێنێ، ئیتر گیانی کەس لە ئەماندا نابێ.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەل ماڵپەڕی "لوبلاگ" لە نیۆیۆرک وتی: هەندێ کەس لە دەوڵەتی ترەمپدا سیاسەتێکی دنەدەرانەیان گرتۆتە بەر بۆ پاڵ پێوەنانی ئێران بەرەو چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام هەندێ پیلانی تووشتر لەوەش لە ئارادایە لەوان هەوڵ بۆ هەڵخڕاندانی شەڕی دژ بە ئێران کە ئەوە بۆ ئاسایش و پاوەجێی ناوچە و جیهان گەلێک پڕمەترسییە.

زەریف بە ئاماژە بە هەوڵی عەرەبستان ، ئیمارات و ڕژێمی زایۆنی بۆ شەڕنانەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران وتی: بێ گومان بێتوو ئاگری هەرچەشنە شەڕێک لە ناوچەکە هەڵگیرسێ، هیچ کەس پارێزراو نابێ و هەموان لە مەترسیدان.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ناکارامە وەسف کردنی سیاسەتی بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە پاراستنی پێوەندیی نزیک لەگەڵ دراوسێکانمانە و ئیستاکە جگە لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئێراق، تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان، ڕووسیا، ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان، پێوەندیی بازرگانیی گەرم و گوڕمان لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان لەوان چین و هیندستان هەیە.

 

سەرپەیڤ