وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە: ئێران بۆ وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس ئامادەیی هەیە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی هەبووە وهەیەتی کە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لەمەڕ پرس ومەسەلەکانی دوولایەنە وناوچە وتووێژ بکات.
" سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی حەوتانە لەگەڵ هەواڵنێرانی ناوخۆیی ودەرەکی ، لە وەڵام دانەوە بە پرسیاسی هەواڵنێری دەرەوەسنووری، لەمەڕ ئیدعا وبانگەشەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات لەمەڕ پێویستی بەشداری وەڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە وتووێژی وڵاتانی ئەندامی بەرجام لەگەڵ ئێران وتی: پیشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەدی هێنانی کۆگەی وتووێژەکانی ناوچەیی ومۆرکردنی پەیمانی قەدەغەی دەسدرێژکاری دەتوانێ سەرچەشن ودەسپێکەری وتووێژەکانی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئێران بێت. سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتیی ومیدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە مەڕ بیروڕادەربڕینەکانی دژە ئێرانی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: دەوڵەتی ترامپ بە چوونە دەری نایاسایی لە بەرجام لە دۆخێکدانیە کە بۆ ئێران چارەنووس دیاری بکات وهاوکات لەگەڵ زەخت وگوشاری زۆرێنەیی وداسەپانی بایکۆت لەدژی گەلی ئێران ، بانگەشەکاری وتووێژ لەگەڵ ئێران بێت. موسەوی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئیدعا وبانگەشەی بەلارییانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ شەڕی ڕەوانی وکارتێکەری لە سەر بیروهزری گشتییە ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتووێژی بەرجام ، زەخت وگوشاری بە وتووێژەکانی بەرجام ، زەخت وگوشاری ڕەوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی پوچەڵ کردەوەو وتووێژی هەمدیسان کە ئەوان بۆ ئەنجام دانی وتووێژ لەگەڵ ئێران دێهێننە ئاراوە ، وتووێژێک نیە کە ئێران حسێبی لەسەر بکات. وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەمەڕ ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئێران وئوروپایش وتی: چاوەڕوانی ئێران لە یەکیەتی ئوروپا ئەمە بوو کە وادە وبەلێنەکانی بەجێ بهێنێت لە حاڵیکدا کە ئەوان نەیانویست یا نەیانتوانی وادەو بەلینەکانیان بەجێ بهێنن ، کەئەمە جێگای داخ ومەخابنە. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران وتیشی: زۆرجێگای داخە کە لە جیهانی پێشکەوتەی ئەمڕۆکە وڵاتێک یاسایەک دابڕێژێ وئەوە ولەدژی وڵاتانی تر داسەپێنێت وئیزن نەدات وڵاتانی تر پێوەندی ئازادی تیجاریان لەگەڵ یەکتر هەبێت. موسەوی لەمەڕ سەفەری ئەمڕۆی " هایکو مارس" وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ تاران وپێوەندی ئەم سەفەرە لەگەڵ جێ بەجێ کرانی ئینستێکس " میکانیزمی ئالووێری تیجاری سێ وڵاتی ئوروپایی لەگەڵ ئێران" وتی": ئینستێکس هەتا ئێستاکە داواکاریەکانی ئێرانی دابین نەکردووە مەگەر ئەمەکە لە وتووێژەکانی تاران پێشنیاری نوێ بیتە ئاراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە مەڕ سەفەری " ئابێ شێنزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تارانیش وتی: سەفەری سەرۆکی دەوڵەتی ژاپۆن بۆ ئێران دوای چل سال ، گرینگ ،مێژوویی وتایبەت بووە وهەربەم بۆنەوە ئەم سەفەرە لە بەر سەرنجی هەمووان دایە. سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتیی ومیدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەمەڕ بڕیک هەواڵی بلاو کراوە لەمەڕ داخوازی ئێران لە ڕووسیا بۆ کڕینی سستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ وتی: داواکاریەک لە ڕووسیا بۆ کڕینی ئەم سیستمە نەهاتووەتە ئاراوە.