شوبات 22, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی دوو سنورپارێزی ئێرانی لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان

پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر هەنگی سنوریی جەکیگۆر لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، شەهیدبوونی دوو سنورپارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سنورپارێزانی هەنگی سنوریی جەکیگۆر لەباشوری سیستان و بەلوچستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پێشڕەویی ژمارێک لە ترۆریستانی چەکدار بەرەو سنورەکانی ئێران، ئاگادار کرانەوە.

سنورپارێزانی ئێرانی دەسبەجێ بەرپەرچی ئەو پەلامارەی ترۆریستانیان دایەوە کە لەئەنجامدا بەهۆی زەبرێکی قورس کە لە ترۆریستان کەوت، ناچاربوون بەرەو خاکی پاکستان هەڵێن.

ترۆریستان و شەڕخوازانی چەکدار و بەکرێگیراو لە چەند ساڵی رابردوودا بە ئەنجامدانی هەوڵگەلی ترۆریستی لەناو خاکی پاکستانەوە، ژمارێک لە هاووڵاتیان و سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەناوچە سنوریەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان شەهید کرد و پاشان بەرەو قووڵایی خاکی پاکستان هەڵاتن.

سەرپەیڤ