ئادار 02, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • داخ ومەخابنی ئێران لە داسەپانی توندو تیژی لە دژی موسوڵمانان لە هێند

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە داسەپانی توند وتیژی لە دژی موسوڵمانان لە هێند وتی: ئێران ، هێند بە وڵاتێکی تەساموح وتەساهولی ئایینی دەناسێت وبڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە زۆر جیی نیگەرانیە.

دوای پەسەن کرانی گەڵاڵەی چاکسازی یاسای شارومەندی لە هێند ، توندوتیژی هێندوەکان لە دژی موسوڵمانانی ئەم وڵاتە بە توندی پەرەی سەندووە. سەیید عەبا س موسەوی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوە چوو، بە دەربڕینی هیواداری بۆ کۆتایی دانی هەرچی زووتربە توندوتیژیەکان لە دژی موسوڵمانان لە هێند ڕایگەیاند : ئەم هیوایە بە پێی ئەو بیروهزر ولێهاتوییەیە کە لە کاربەدەستانی هێندی دا هەیە. موسەوی وتی : ئێران بە نیگەرانی ، هەواڵەکانی شەڕ وناکۆکیەکانی ئایینی لە هێند لە ڕێگەی کاناڵە فەرمیەکانەوە پێوشوێن دەگرێت. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە درێژە دا لەبارەی نێونجیگەری ئێران لە نێوان تورکیا وسووریا وتی: تاران میکانێزمی ئاستانە بە گرینگترین میکانێزم بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان لە سووریا دەزانێت وهەتا بەرهەم هاتنی ئاکام وئەنجام وگەڕانەوەی ئارامش بۆ ناوچە پێوشوین گرتنەکانی درێژە پێئەدات. موسەوی هەروەها لەبارەی حوزوری سەربازی فەرانسە لە گەرووی هۆرموز وتی: هەرجۆرە حوزوری هێزە بیانیەکان لە ناوچە دەبێتە   هۆی ناپاوەجیی وشڵەژاوی وکردەوەیەکی سازەندەنیە.  وتەبێژی  وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی حوزوری هێزە سەربازیە بیانیەکان ، هۆکاری نائەمنی وناپاوەجیی وبێ سەقامی لە ناوچە ی هەستیاری کەنداوی فارسە، پیداگرت: ئاسایشتی ئەم ناوچەیە بە هاوکاری وڵاتانی دراوسێی بەرهەم دێت. موسەوی لەبارەی ڕێککەوتنی تاڵیبان وئەمریکا یش وتی: ئێران ڕای ئەمەیە هەموو ڕێگا وڕێبازەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان دەبێ لە رێگەی کۆدەنگی گروپە جۆربەجۆرەکان وڕێنوینی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە ئەنجام بێت. 

سەرپەیڤ