ئادار 06, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەربڵاوی هەڵوێستی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوە بە کوشتاری موسوڵمانەکان لە مێدیاکانی هێند

بە دوای بڵاوبوونەوەی پەیامی توئیتری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ لاگری لە موسوڵمانەکانی بێ دەرەتانی هێند مێدیاکانی ئەو وڵاتە بە شێوەی تایبەت ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ کرد

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم  مێدیاکانی دهێندوو   ، تایمزئاو ئاندیا  ، دپرینت  ، تایمزناو نیوز   و سیاسەت  بە بڵاو کردنەوەی  وێنە و بەشێک  لە وتەکانی  ڕێبەری  وێڕای  وەبیرهێنانەوەی  بەرپرسیەتی  گەورە پیاوانی  هێندی  لە هەمبەر موسوڵمانەکان  ڕایانگەیاند  دەوڵەتی ئەو وڵاتە  ئەگەر  ئەیەوێ  لە  جیهانی  ئیسلامدا   تەریک نەکەوێتەوە  دەبێ  ڕێز دابنێت بۆ مافی موسوڵمانەکان . بە دوای  درێژەی  توندتیژیەکانی  یەک هەفتەی  ئەم دواییە  بە هۆی  ناڕەزایەتی  بە یاسای  نوێ  شاروومەندانی  هێند  46  کەس  لە موسوڵمانەکانی  ئەو  وڵاتە  لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی  کوژراوە  و سەدان کەس بریندار بوون .   لە هەمانحاڵدا  هێندووەکانی  توندڕۆ  بە پەلامار بۆ سەر موسوڵمانەکان  مزگەوتەکانیان  لە باکووری  ڕوژهەڵاتی دهلی نوێ  کاوڵ کرد و گەڕەکەکانی  موسوڵمان نشینیان  بە بومبگەلی بەنزینی  کردە ئامانج .پڕوژە بڕیاری  دانی شاروومەندی  دژی مووسڵمانەکان  کە ئێستاکە بووەتە  یاسا   بەو  کوچبەرانەی کە ناچار بە هەڵاتن  لە وڵاتانی  بەنگلادش  پاکستان  و ئەفغانستان بۆ هێند دەبن مافی  شاروومەندی  ئەدات  بەڵام  موسوڵمانەکان ناگرێتەوە .

سەرپەیڤ