سەرلەشکر باقری: ئێران ئامادەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی بەرگریکارانەو ئابوورییە لەگەڵ پاکستاندا
سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سەرکردەی سوپای پاکستان، باسی ئامادە بوونی تارانی کرد بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی بەرگریکارانەو ئابووری لەگەڵ ئیسلام ئاباددا.
سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ژەنراڵ «قەمەر جاوید باجوا» سەرکردەی سوپای پاکستان، وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین لە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی پەیوەندی و کەشی برایانەی نێوان ھێزە چەکدارەکانی دوو وڵات، لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھەنگاوی ئاسایشتی لە سنوورەکان و پێشگرتن بە ھەوڵی تاقمۆکە تیرۆریستییەکان و دوژمنانی ھاوبەشی ھەردووک نەتەوەکە بۆ گرفت سازکزدن لە سنوورەکاندا جەختی کرد.
سەرداری سەرلەشکر«موحەممەد باقری» ھەروەھا ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە، چاوەڕوان دەکرێت سوپای پاکستان بۆ ڕزگارکردنی سێ کەس لە سنوورپارێزانی ئێران کە لە لایەن تاقمۆکەی ڕەشەکوژی جەیشولزوڵمەوە بە بارمتە گیراوان لێبڕاوانە بجوڵێتەوە.
ژەنراڵ «قەمەر جاوید باجوا» سەرکردەی سوپای پاکستانیش وێڕای شی کردنەوەی ھەنگاوەکانی ئەندازیارانەو دروست کردنی لەمپەر لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات، ئاماژەی کردە ڕەوتی ڕوولەگەشەی پەیوەندیی سەربازی و بەرگریکارانەی نێوان ھەردووک لاو داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ھەڵس و کەوت و گۆڕینەوەی شاندگەلی پسپۆڕانەی کرد بۆ پاراستنی سەقام و ئاسایشت لە سنوورەکان و پێشگرتن بە کرداری تیرۆریستیی ئاسایشت تێکدەر لە سنوورە ھاوبەشەکاندا.
ھەردووک لا ھەروەھا لە بارەی دوایین ڕەوشتی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و پاکستان و قەیرانی کۆرۆناو ئاسایشتی سنوورە ھاوبەشەکان پێکەوە ڕاوێژیان کرد.