ته‌مووز 15, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران قەت ملکەچی گوشاری زلھێزەکان و بە تایبەت ئەمریکا نابێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداژگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ملکەچی زەخت و گوشاری زلھێزەکان و بە تایبەت ئەمریکا نابێت، وتیشی: ئەمریکییەکان با بزانن سەرباری ھەنگاوەکانی تێکدەرانەیان دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران، قەت بە ئامانجەکانیان ناگەن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە دابەزینی ئاستی ھەڵاوسانی ئابووری و گەشەی بێ نەوتی وڵات سەرباری بایکۆت و گرفتەکانی سەرچاوەگرتوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتیشی: ئێران لە ھەمبەر ئەمریکادا قەت زگار نەبووەو ناشبێت و ڕەوتی ڕوولەگەشەی ئابوورییەکەشی وەستانی بۆ نییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گەییشتنی پێنجەمین ساڵگەڕی گرێدرانی ڕێککەوتنی بەرجام، کشانەوەی نایاسایی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرجامی بە دەرەنجامی ھەوڵی سێ گۆشەی نەگریسی زایونییەکان، سەرکردە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکەو توندئاژۆکانی ئەمریکا زانی و وتیشی: سەلمێندرانی ئاشتی خواز بوونی ئێران، بێ بایەخ بوونی پڕوپاگەندەی چەند ساڵەی دژی ئێران، سەرنەگرتنی ھەوڵی دوژمنان لەمەڕ زەبروەشاندن لە ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران و ھەڵوەشانەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی تاران، دەستکەوتەکانی بەرجامە کە ھەتا ئەمڕۆش سەرباری ھەوڵەکانی ئەمریکا ھەروا پارێزراوە.

ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێرانی بە ھەنگاوێک لە ئاراستەی پاراستنی مافی نێونەتەوەیی و چەندلایەنەخوازی زانی و پێی داگرت: تاران بە وردی جوڵانەوەکانی لەم پەیوەندییەدا لە ژێر چاودێری دایە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەندامانی چوارو یەک بابزانن ئەمڕۆکە باسی پەیوەندییەکانی ئێران و یان وڵاتانی ناوچەکە لە ئارادا نییە و ئەگەر بە تەفەڕنجەوە نەجوڵێنەوە، زەبرێکی گەورە لە چەند لایەنەخوازی دەوەشێنن و ھەموولایەک زیانیان وێ دەکەوێت.

سەرپەیڤ