ته‌مووز 16, 2020 19:57 Asia/Tehran
  • جەختی ڕۆحانی لە سەر بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنەخوازییەکانی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا وێڕای ستایشی ھەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە لعمەڕ داکۆکی کردن لە بەرجام و بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی یەک لایەنەخوازانەی ئەمریکا، لە سەر پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی تارتن_مۆسکۆ لە ھەموو بوارێکدا پێی داگرت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان و ھاوسەنگی بەدی ھێنان لەگەڵ مۆسکۆ لە تەواوی بوارەکانی سیاسی، ئابوری، زانستی و ڕۆشنبیری پێی داگرت و پێ خۆش بوونی خۆی لە ڕاوێژو دانوستانی بخرپرسانی دوو وڵات بۆ ڕاپەڕاندن و پراکتیزە کردنی ڕێککەوتنەکان دەربڕی.

ڕۆحانی لە درێژەی ئەم وتووێژانەدا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیاو تورکیا  بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی و سەقام و ئۆقرەیی لە سووریا، لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھاوکارییەکانی نێوان سێ وڵات لە ڕەوتی ئاستانە بۆ وەدی ھاتنی ئەم ئامنجەو بە تایبەت لە بواری کاروباری مرۆڤی پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی پارێزران و پراکتیزە کرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام وەکو بەڵێنێکی نێونەتەوەیی بۆ ھەردووک لای واژۆکەر، بەرنگار بوونەوەی یەکلایەنەخوازییەکان و ھەوڵی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران بە پێویست زانی.

ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیھان و پەرەسەندنی ھەمدیسانی ئەم ڤایرۆسە لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە، لە سەر ھاریکاریی ھەردووک وڵات و گۆڕینەوەی ئەزمونەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم نەخۆشییە پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەم وتووێزەدا وێڕای شی کگردنەوەی ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە وتی: ھەروەک پێنج ساڵی ڕابردوو پشتگری لەم بەڵگەنامە نێونەتەوەییە دەکەین و مکوڕین لە سەر پاراستن و ڕتپەڕاندنی.

پوتین ھەروەھا جەختی کرد لە سەرپەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە ھەموو بوارەکانداو وتیشی: لە ھاوکاری لەگەڵ ئێران لە بواری بەرنگار بئوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆناو گۆڕینەوەی ئەزمونەکان پێشوازی دەکەین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەم وتووێژەدا لەسەر بەردەوامیی پشتگرییەکانی وڵاتەکەی لە ھەڵوێستی ئێران لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان پێی داگرت.

سەرپەیڤ