ته‌مووز 22, 2020 08:01 Asia/Tehran
  • ئەردەکانیان: دوو گرێبەستی ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق یەکلایی کرایەوە

وەزیری وزەی ئێران وتی: واژۆکرانی دوو گرێبەستی ھاوکاری لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق لە بواری نۆژەنکردن و پەرەپێ دانی پیشەسازیی کارەبای ئەم وڵاتە یەکلایی کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی کردە دیداری لەگەڵ «ماجید حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق کە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی گەشتەکەی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ تاران و دیداری شاندەکانی ئێران و عێراق ئەنجامی گرت، وتیشی: بڕیار درا کە ئەو گرێبەستانەی ھاوپەیوەند بە کەم کرانەوەی زیانی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکانی کەربەلاو نەجەف و ھەروەھا گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی ترانسەکانی دابەشکردنی کارەبای عێراق یەکلایی و واژۆ بکرێن.

«ئەردەکانیان» تیشکی خستە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ لایەنی عێراقی لەمەڕ دانەوەی قەرزەکانی ھاوپەیوەند بە ناردەی کارەباو وتیشی : بەو ڕێککەوتنەی کە لە دیدارەکەدا کرا، دانەوەی بەشێک لە دراڤەکانی ئێران لە کۆتایی ژوئیەوە دەست پێ دەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی_ئابووری سەردانی تارانی کرد.

سەرپەیڤ