ته‌مووز 24, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • ڕەخسانی ھەلی ھاتنی شارومەندانی عێراقی لە ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران

قایم قامی مەریوان ڕایگەیاند: بە پێی بڕیاری تازە، ھێندێک لە چین و توێژەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە لە ٢٢ی ژوئیە بۆیان ھەیە لە ڕێگای سنووری باشماخەوە بێنە ئێران.

«ئارتیکاس ئیقباڵ» قایم قامی مەریوان ڕۆژی ھەینی وتی: ئەوانەی ھەڵگری مۆڵەتنامەی کاتیی مانەوە، ڤیزەی ئیش و کار، ھیزەی پزیشکی و خوێندنن لە ڕیزی ئەو چینانەن کە بۆیان ھەیە لە ڕێگای سنووری باشماخەوە سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.

ئیقباڵ وتیشی: ئەوانەی ئەم بڕیارە تازەیە دەیانگرێتەوە، جیا لەوەی کە دەبێ بەڵگەی تەندروست بوون و پاساپۆرت و ڤیزەیان پیشانی بەرپرسانی سەرسنوور بدەن، دەبێ ڕێنماییە تەندروستییەکانیش بە تەواوی ڕەچاو بکەن.

ھەرێمی کوردستانیش دوو بوارگەی حاجی ھۆمەران(تەمەرچین)و باشماخی لە ٢٢ی ژوئیەوە کردەوە بۆ ئەوەی بەس شارومەندانی ھەر وڵاتێک بتوانن بگەڕێنەوە.

ھەروەھا خوێندکاران، نەخۆشان و یان ئەوانەی کە پێویستیان بە چارەسەری و یان گەییشتن بە بنەماڵەکانیانە لە ئێراندا، دەتوانن بە پیشاندانی داخوازیی و دوای پشتڕاست کرانەوەی یەکجاری سەردانی ئێران بکەن.

سەرپەیڤ