دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
تهمووز 25, 2020 16:28 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار 316 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.
یما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و 316 کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 288 هەزار و 839 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی 195 کەس ڕاگەیاند و گوتی : ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 15 هەزار و 484 کەس .
وتیشی: 251 هەزار و 319 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.