دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
تهمووز 26, 2020 17:21 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار 333 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.
سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و 333 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 291 هەزار و 172 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 216 کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 15 هەزار و 700 کەس .
وتیشی: 253 هەزار و 213 کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.