ته‌مووز 29, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خستنەمەترسیی گیانی موسافیرانی فڕۆکەکەی ئێران «تیرۆریزمی ئاسمانیی ئەمریکایە»

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، خستنەمەترسیی گیانی موسافیرانی فڕۆکە موسافیرھەڵگرەکەی ئێران لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکای لە ھەرێمی ئاسمانیی نێونەتەوەیی دا بە «تیرۆریزمی ئاسمانی» زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بە د ەربڕینی ئەمەی کە ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا تازە نین، وتیشی: ئەو ملھوڕییەی دەوڵەتی ئەمریکا دەربڕی شکست ھێنانی سیاسەتەکانی دژی ئێرانییەو بۆ ئەوانە بەس ڕێگایەک ماوەتەوەو ئەویش ڕاپەڕاندنی حەق ، یاسا، ڕێککەوتنەکان و داب و نەریت و قەرەبوو کردنەوەی جەماوەری ئێرانە.

ڕۆحانی داوای لە ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ئاسمانەوانیی ناسەربازیی «ئیکائۆ»، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و تەواوی وڵاتان کرد کە بەرھەڵستی ئەو کارە تیرۆریستییەی دەوڵەتی ئەمریکا بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دروست کردنی دەنگۆو چاوڕای ڕۆژانە لە نێو خەڵکی بە پیلانێکی دیکەی دوژمن زانی بۆ زەبر وەشاندن لە حکومەت و وڵات و وتیشی: ھێنانە ئارای دەنگۆی بێ بنەمای وەک فرۆشتن و یان ڕادەست کردنی چیاو دەریاو دارستان و یان فرۆشتنی دوورگەو باخود ناوچەگەلێکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای وڵات ھیچ بنەمایەکی نییە بەس بۆ نیگەرانی دروست کردن لە نێو خەڵک دایە.

ڕۆحانی جەختی لەوەش کردەوە کە، جەماوەری ئێران بە وریایی خۆیان پیلان و دەنگۆکانی دوژمنان پوچەڵ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ