ئاب 03, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • مەرجی سەرەکیی ئێران بۆ سەفەری گەشتیارانی عێراقی

وەزاڕەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: حکوومەتی ئێران مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ گەشتیارە عێراقیەکان داناوە.

 

بە پێی  هەواڵێکی  ئاژانسی دەنگوباسی مێهر, وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "پێمان راگەیەندراوە هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت گەشتی ئێران بکات دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی پێبێت".

جەخت کراوە کە هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت سەلامەتی خۆی سەلماندبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە:  "بڕیارەکە لە سبەینێ سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت پێشتر لەرێگەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناوە سەلامەتی خۆی سەلماندبێت".

سەرپەیڤ