ئامادە بوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە باڵوێزخانەی لوبنان
ئاب 09, 2020 14:46 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی لوبنان لە تاران لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووتی واژۆ کرد.
«موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای واژۆ کردنی لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووت، لەگەڵ بنەماڵەی ئەو قوربانیانەش دا ھاودەردیی دەربڕی.
زەریف چوارشەممەی ڕابردووش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «شێربێل وەھبە»ی وەزیری دەرەوی لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ھاودەردی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی ئەم وڵاتە، ئامادە بوونی تارانی بۆ یارمەتی دان لە ڕووی دابین کردنی پێداویستییەکان، ژێرخان و ھەروەھا پێداویستییە دەستبەجێکان بە تایبەت لە بواری مرۆڤدۆستانە بە ئاگاداریی وەزیری دەرەوەی لوبنان گەیاند.