ئاب 11, 2020 11:10 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : دەوڵەت بە ھاوکاریی ھێزەکانی دیکە، ڕێگر دەبێ لە بەردەم وەدی ھاتنی پیلانی دوژمنان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: دەوڵەت بە ھاوکاریی ھێزەکانی دیکە، لەو ھەل و مەرجە ئاڵۆزەی کە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆتی نایاسایی بەسەر وڵاتی سەپاندووە، دەپەڕێتەوەو ڕێگر دەبێ لە بەردەم وەدی ھاتنی پیلانی دوژمنان.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ئابووریی سەرکردەکانی ھەر سێ ھێزەکە کە بە ئامادە بوونی سەرۆکانی ھێزی یاسادانان و ھێزی داد بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی پارێزرانی یەکگرتن و ھاوپشتیی ھەر سێ ھێزەکە لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتە ئابوورییەکان و گوزەرانی خەڵک و بەرنگار بوونەوەی بایکۆت و پیلانی دوژمنان، پێی داگرت: دەوڵەت بە ھاوکاریی ھێزەکانی دیکە، بە دووی بووژاندنەوەی ئابووری و گوزەرانی خەڵکە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆ دوژمن بێجگە لە بایکۆت و داسەپاندنی گوشارو پاڵەپەستۆ، بەنیازی دروست کردنی ھیوابڕاوی و دڵەخورپەشە لە نێو خەڵکدا، وتی: بە پێی ئەزمونی ساڵانی ڕابردوو، بە تایبەت دووساڵ و نیوی ئەم دواییە، بە پشتبەستن بە توانایی و بارستاییەکانی ئێستای وڵات و پاراستنی یەکگرتوویی و یەکبوون، ئێران لەم گرفتانە دەپەڕێتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی ئابووریی سەرکردەکانی ھێزەکانی ئێران، پێشنیارەکەی بنکەی ئابووریی دەوڵەت بۆ بەرنگار بوونەوەی بایکۆتی نەوتی و کۆنترۆڵ کردنی پارەی نەخت تاوتوێ کراو وێڕای پێشوازی کران لەو گەڵاڵەیە بڕیاری پێویستیش بۆ یەکلایی کردنەوەی درا.

سەرپەیڤ