ئاب 11, 2020 12:36 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی پاوە:مامۆستا موحەممەدی کەسێکی نەرم و نیان بوو

ئیمام جومعەی پاوە ڕایگەیاند: مامۆستا موحەممەدی ئیمام جومعەی کۆچکردووی ئەھلی سوننەی کرماشان کەسێکی نەرم و نیان، نێوانڕەوو ھۆگری ئاشتی و ساچان بوو.

«مامۆستا مەلا قادر قادری» ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپەردەکردنی تەرمی ئیمام جومعەی ئەھلی سووننەتی کرماشان لە گۆڕستانی ئاوایی «دەوڵەت ئاوا»ی ڕەوانسەر وتی: تەقوا، ئاکاری جوان، دڵسۆزی و دەروونپاکی لە زەقترین تابەتمەندییە ئاکارییەکانی مامۆستا موحەممەدی بوو.

بەڕێزی وتیشی: «مامۆستا موحەممەدی» لەو مامۆستا ئایینییە خزمەتگوزارو تێکۆشەرانەی پارێزگاکەمان بوو کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەڵکی بەرەو ئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئان و فەزیلەتی ئاکاری بانگێشتن دەکرد.

«مامۆستا قادری »ئەندامی ئەنجومەنی پلاندانان بۆ قوتابخانە ئایینییەکانی ئەھلی سوننەی ئێران وتیشی: کۆچی دوایی «مامۆستا موحەممەدی» زیانێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای مامۆستایانی ئایینی.

ئیمام جومعەی شاری پاوە جەختی لەوەش کردەوە کە، لە ماوەی کەمتر لە یەکساڵی ڕابردوو چوار مامۆستای ھەڵکەوتەی ئەھلی سوننەی ئەھلی سوننەتی پارێزگای کرماشان، «مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای غەفوری»،«مامۆستا مەلا ڕوستەم حسەینی»،«مامۆستا مەلاسەعید سەلیمی»و «مامۆستا مەلا موحەممەد موحەممەدی» ماڵئاواییان لەژیان کردووەو کەچی لەم ماوەیەدا نەمانتوانیوە جێگایان پڕکەینەوەو مامۆستاگەلێکی دیکە بۆ پاسەوانی کردن لە مینبەرو مزگەوت پێشکەشی کۆمەڵگا بکەین.

سەرپەیڤ