ئاب 12, 2020 00:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەوڵدان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا بەوپەڕی ھێزەوە ھەتا گەییشتن بە ئەنجامی یەکجاری بەردەوام دەبێت، وتیشی:ھەنگاوگەلێکی گرینگ لە ئێراندا بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگیراوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرێوەبەرانی ڕۆڵداری بواری بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا لە کەرتە جۆربەجۆرەکان بە دەوڵەتی و گشتی و کۆمپانیاکانی زانست بنەماوە پێی داگرت: دەوڵەت لە پسپۆڕان، توێژەران و زانستوەرانی لاوی ئێرانی لە کۆمپانیاکانی زانست بنەماو کۆمپانیا بەرپرسەکان بۆ بەرھەمھێنانی ڤەکسینەی کۆرۆنا داکۆکی دەکات.

ڕۆحانی وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاڵ ئەو گرفتانەی کە بۆ خەڵک و کادێری دەرمانیی ئێران دروستی کرد، دەرفەتێکی بۆ توێژینەوەی زانستی و ئەنجام دانی ھەوڵی لێکۆینەوەی باڵاشی پێکھێناوە و توێژەران و لێکۆڵەرانی وڵات بە ھەممو ھەست و نەستەوە بەکانگیر بوونە ھەتا بە زووترین کات لە ئاراستەی کۆنترۆڵ کردنی ئەم ڤایرۆسە دنیاداگرە ھەنگاو ھەڵگرن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران شان بە شانی وڵاتانی پێشکەوتەی جیھان ھەنگاوگەلێکی گرینگی لە ئاراستەی  بەرھەمھێنانی دەرمان و ڤەکسینەی کۆرۆنا ھەڵگرتووە.

سەرپەیڤ