ئاب 12, 2020 22:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەک تفاقی خۆی بۆ بەرەڤانی لە بەرامبەر دەست درێژکاریی بیانییەکان کەڵک وەردەگرێت، وتی:دەستەڵاتی بەرگریکارانەو چەکەمەنیانەی ئێران بە قازانجی تەواوی ناوچەکەیە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وڵاتانی دراوسێی بۆ وریایی لە بەرامبەر ئەوەی کە نەکار ئەمریکا بیھەوێ کەڵکاژۆیییان لێ بکات، بانگێشتن کرد و وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەبێ وریای ئەوانە بن کە سەرچاوەکانی خەڵکانی ناوچەکە تاڵان دەکەن ڕو لە بەرامبەردا چەکیان پێ دەفرۆشن ھەتا دراوسێکانی خۆیان بوردومان کەن.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە دەست درێژکاریی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق بۆ سەر کوێتی ئیئانە کرد، وتیشی: ئێران بە کردەوە ئەوەی پیشان دا کە بە دویی چەسپاندنی پاوەجێیی لە ناوچەکەدایەو ئەگەر لەو کاتەدا گڵۆپی سەوزی بۆ سەددام ھەڵکردبا، ئەو دیکتاتۆرە بۆ سبەینێی ھێرشەکەی سەر کوێتی، پەلاماری عەرەبستان و قەتەرو ئیماراتیشی دەداو داگیری دەکردن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕوو لە بڕێک لە وڵاتانی دراوسێ وتی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی بۆ سەقامی ناوچەکە خۆڕاگریی نەنواندبا،ئەمڕۆکە ھێندێک لەو وڵاتانەی باشووری ئێران نەبوون.

ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پەسەند کرانی بەرنووسی دژی ئێرانیی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشت پێشێل کردنی ئاشکرای بەرجامەو شئێنھاتەکانی بە ئەستۆی ھۆکارەکانیەتی، پێی داگرت: واشێنگتۆن دژی تاران سەرکەوتوو نابێت و ئێران لە کارێکدا کە بە پێی یاساو داب و نەریت و بەرژەوەندیی نیشتیمانی ھەوڵی بۆ دەدات، سەرکەوتوو دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی وتەکانی دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەش کە کەس نابێ کەڵکاژۆیی لە ڕووداوەکانی لوبنان بکات وتیشی:لوبنان پێویستی بە یکگرتن و ئۆقرەیی و یارمەتیە.

سەرپەیڤ