ئاب 13, 2020 13:39 Asia/Tehran
  • زەریف:لەبار برانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە گەڕانەوە بۆ یاسای دارستانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: مۆڵەت دان بە ئەمریکا بۆ لە باربردنی یەکجاریی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بە واتای گەڕانەوە بۆ یاسای دارستانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف»  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی «لۆمۆند»ی فەرەنسی بڵاو بووەوە، نووسی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە ھەوڵدان بۆ لەنێوبردنی یەکجاریی ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ئەوەشی کە لە چەند لایەنەخوازی و مافی نێونەتەوەیی ماوەتەوە، بەرەوڕووی مەترسیی لەنێو چوون دەکاتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بە ھەموو لایەک دا چەمینەوەو پێش بینی نەکراو بوونی ئەمریکا ھیچ پەیوەندییەکی بە ڕاپەڕاندنی بیرۆکەو تیۆرییەوە نییە، وتیشی:دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا چ لە بارەی کۆنترۆڵ کردنی خراپی «کۆڤیدی_١٩)لە نێوخۆی ئەمریکا یان لاواز کردنی ئاشتی و سەقام لە دەرەوەی ئەم وڵاتە، بێجگە لە پەلاماری «شەلم و کوێرم و ناپارێزم»بۆ سەرھەرکەسێک کە لە سەروەریی یاسا بەرەڤانی بکات، ھیچ بەرنامەیەکی دیکەی نییە.

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا وڵاتێکە کە کەوتووەتە بەر سەرەڕۆیانەترین و کوێرکوێرانەترین بایکۆتەوە، وتیشی:دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ھیچ ئاسۆیەک لە بارەی داھاتووی کۆمەڵگای جیھانییەوە ناخاتە ڕوو، شێوازی بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نمونەی زەق و بەرچاوی ھەڵس و کەوتی ھەڵەی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ