ئاب 13, 2020 22:05 Asia/Tehran
  • زەریف سبەینێ سەردانی لوبنان دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی، سبەینێ ھەینی دەگاتە بەیرووت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندن و دیپلۆماسیی گشتی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی بەیرووتی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای لوبنان دیدارو سەبارەت بە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئەم وڵاتە دوای تەقینەوە دڵتەزێنەکەی ئەم دواییە،ڕەوتی یارمەتی دانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا وتووێژ دەکەن و بیروڕا دەگۆڕنەوە.

سەرپەیڤ