ڕوحانی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان کاتێک بینییان کە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا سووک و چرووک بوون رایانگەیاند کە چوار کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانییان ڕاگرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەمە لە لێدوانێکدا لە لیژنەی بەرەنگاریی کۆرۆنا وتی: ڕاگرتنی 4 کەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە درۆیەکی گەورەیە کە ئەمریکا بۆ پەردەپۆش کردنی شکستە کەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ڕایدەگەیێنێت.
ئەوەشی وت کە شکستی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەرکەوتنی سیاسی ئێران بوو، و نیشانی دا کە تەنانەت ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نیوەگیانیش دەتوانێ ئەمریکا زەلیل بکات.
ڕۆحانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیماراتیش وتی: هیوادارین وڵاتانی ناوچەکە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریکا و توخنی ئەو ڕژێمە داگیرکەر و ستەمکارە نەکەون کە ساڵانێکە خەریکی جەنایەتە.