سپای پاسداران: ڕێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ داھاتووی ئەمریکا مەترسیدارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385183-سپای_پاسداران_ڕێککەوتنی_ئیمارات_و_رژێمی_زایۆنی_بۆ_داھاتووی_ئەمریکا_مەترسیدارە
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ئەم دوو وڵاتەی ئیدانە کرد و پێی داگرت : ئاسایی بوونی پێوەندیی نێوان ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ نەتەوەی ئیسلام وەکوو خەنجەرێکی ژەهراوییە و داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران: ڕێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ داھاتووی ئەمریکا مەترسیدارە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ئەم دوو وڵاتەی ئیدانە کرد و پێی داگرت : ئاسایی بوونی پێوەندیی نێوان ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ نەتەوەی ئیسلام وەکوو خەنجەرێکی ژەهراوییە و داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە دەکات.

 

 لەم بەیاننامەیەدا داکۆکی کراوەتە سەر ئەوە کە ئەم کارە نەک تەنیا بەرژەوەندی رژێمی زایۆنی  دابین ناکات، بەڵکوو ئاواتی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ پووچەڵ دەکاتەوە و داهاتوویەکی نالەبار بۆ ئەمریکا و پشتیوانانی پێک دێنێت.

هەروەها ئەم کارە بە پیلانێک بۆ داگیرکردنی ئیمارات لە لایەن ئیسرائیل باس کراوە و نووسراوە: خەیانەتی ئاشکرای ئیمارات بە ئارمانجی یەکگرتووی ئیسلام، بۆتە هۆی کینە و نەفرەت لەبەرانبەر ڕێبەرانی ئەم وڵاتە.

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا  پێشنیاری پێداچوونەوە بەم  پیلانەدا کراوە و نووسراوە: ڕێبەرانی ئیمارات دەبێ چاوەڕێی کاردانەوەی توندی خەڵکی فەلەستین بن.