سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران : خەیانەتەکەی ئیمارات بێ وڵام نامێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385265-سەرۆکی_دەسەڵاتی_دادڤانیی_ئێران_خەیانەتەکەی_ئیمارات_بێ_وڵام_نامێنێ
سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران ، رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانی بە ئەنجامی ھەڵخەڵەتانی ئیماراتیەکان زانی و گوتی : خەیانەتی ئیمارات بە ئیسلام و قودسی شەریف و ئارمانجی فەلەستین بێ وڵام نامێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 18:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران : خەیانەتەکەی ئیمارات بێ وڵام نامێنێ

سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران ، رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانی بە ئەنجامی ھەڵخەڵەتانی ئیماراتیەکان زانی و گوتی : خەیانەتی ئیمارات بە ئیسلام و قودسی شەریف و ئارمانجی فەلەستین بێ وڵام نامێنێ .

سەید ئیبراھیم رەییسی ئەمڕۆ دوشەممە وێڕای بە خایینانە ناوبردنی رێککەوتنی ئەبووزەبی و تەلەڤیڤ ، وشداری دا بە دەسەڵاتدارانی ئیمارات ، چاوەڕوانی کاردانەوەی خەڵکی بەغیرەتی ئیمارات و وڵاتانی دیکەی جیھان بن . 

رەییسی گوتیشی:  خەیانەتی دەسەڵاتدارانی ئێمارات بۆ لێخوشبوون نابێ و بە تێپەڕتی کاتیش ناسڕێتەوە و ھاوڕێی کردن لە گەڵ رژێمی مناڵکوژ و دەستدرێژکاری ئیسراییل لە بەر چاوی بیرئازادانی جیھان ون نابێ و لە یادی گەلاندا دەمێنێ .