ئاب 19, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پەلەقاژەکانی دژی ئێرانیی ئەمریکا ھەر لە ئێستاوە شکستی ھێناوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەوڵی تازەی ئەمریکا بۆ بەھرە وەرگرتن لە میکانیزمێکی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاراستەی زەبر وەشاندن لە بەرجام ھەر لە ئێستاوە شکستی ھێناوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت ڕایگەیاند: لە میکانیزمی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاشکاوی باسی ئەوە کراوە کە،« لایەنەکانی بەرجام و یان یەکێکیان» دەتوانن لەم میکانیزمە کەڵک وەربگرن، بەم پێیە ئەمریکا کە لە بەرجام کشاوەتەوە ناتوانێ کەڵک لەم میکانیزمە وەربگرێت.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی لابەنەکانی بەرجامیش ھەر لە ئێستاوە ئەو ھەوڵەی ئەمریکایان ئیدانە کردووە، وتیشی: ئەمریکا ھەمیسان بە تەنیا ماوەتەوەو گەلی ئێران خاوەنی شکۆو مەزنایەتییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشینەی دوژمنایەتیی ئیستیکبار لە ھەمبەر گەلی ئێران، وتیشی: جەماوەرو بەرپرسانی ئێرانی بە خۆڕاگرتن و وەستان لە بەرامبەر پیلانەکانی دوژمن، کاربەدەستانی کۆشکی سپییان تێگەیاند کە لە بارەی ئێرانەوە بە ھەڵە تێ گەییشتوون.

ڕۆحانی وتیشی: ملھوڕانی کۆشکی سپی و بایکۆتەکانی ستەمکارانەیان دژی گەلی ئێران بۆ ھەمیشە نامێننەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەوڵەت وڵات بە ناردەی نانەوتییەوە بەڕێوە دەبات، وتیشی: ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناکاریگەرکردنی بایکۆتەکان، دەمکوت کردنی ئەمریکایە.

سەرپەیڤ