ڕۆحانی: ھەوڵەکانی ئەمریکا لە بواری بەرەڤانی لە سەر بنەمای بەرپەرچ دانەوەیە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕو پەردەلادان لە دەستھاتەنیشتیمانییەکانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارکان وتی: تدەواتوی ھەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەرەڤانی، لە سەر بنەمای بەرپەرچ دانەوەو پاراستنی وڵاتە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لەم ئاھەنگەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە دراوسێکان دڵنیا بن کە دەستەڵاتی بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامی بە قازانجیانە، وتیشی: ئێران ھیچکاتێک بە تایبەت دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەستپێکەری شەڕ نەبووە.
ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ستایش کردنی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران بۆ پەردەلادان لە سەر موشەکی باڵستیکی «شەھید حاج قاسم سولەیمانی»و موشەکی کروزی «شەھید ئەبومەھدی موھەندیس» و لە ڕەوتی کەوتنە گەڕی ھێڵی بەرھەمھێنانی ئەم دوو موشەکە وتی: شەھیدی پایەبەرز حاج قاسم سولەیمانی حەقی بە ملی جەماوەری ئێران و تەواوی ناوچەکەیەو شەھید ئەبو مەھدیش لە ھاوڕێیانی ئەمەگداری شەھید سولەیمانی ڕۆڵێکی گەورەی لە خەباتی دژی داعش لە ناوچەکەو بە تایبەت عێراق دا گێڕا.
پەردەلادان لە پیشانگای دەستھاتەکانی ھاوپەیوەند بە توانایی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەوتنەگەڕی ھێڵی بەرھەمھێنانی ماتۆڕی نیشتیمانی و خۆماڵیی توربۆجێتی سوکی(ئەوج)، پەردە لادان لە سەرموشەکی باڵستیکی «شەھید حاج قاسم سولەیمانی» بە بڕی ١٤٠٠ کیلومەترو موشەکی کروزی «شەھید ئەبومەھدی موھەندیس» بە بڕی ١٠٠٠ کیلومەترو پەردەلادان لە سەر ماتۆڕی اۆربۆفەنی سوکس (جەھش) بەو دەستھاتە خۆمای و نیشتیمانیانەی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان بووە کە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران پەردەیان لە سەر لادراوەو کەوتوونەتە گەڕ.