ئاب 23, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • پەیامی ڤیدیۆیی زەریف لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و ھەڵس و کەوتی دژبەیەکی واشێنگتۆن

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک باسی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و ھەڵس و کەوتە دژبەیەکەکانی لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکب و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، زەریف شەوی ھەینی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا لە توییتێرەکەی بە ناوی « لە زمانی خۆیانەوە» ئەم پرسیارەی ھێنایە ئاراوە کە، ئایا ئەمریکا بۆی ھەیە بەناوی بەشدارێکی بەرجامەوە ھانا بۆ ێڕیارنامە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ببات.

لەم ڤیدیۆیەدا بەشێک لە لێدوانەکەی ترەمپ لە ٨ی مای ٢٠١٨ ھاتووە کە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ ئەوە ڕادەگەیەنم کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە.

لەم پەیامەدا زەریف ھەروەھا ئاماژەی کردووەتە شکست ھێنانی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەسەند کردنی بڕیارنامەی دژی ئێرانی و درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنی و نەیارەتیی ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ گوشارەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئێران.

زەریف لە پەیامەکەی دا وتوشیەتی: ئەمریکا دوای کشانەوەی فەرمیانەو ئاشکرای لە بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ ناتوانێ ھیچ جۆرە مافێک بە پێی ئەو بڕیارنامەیە بۆخۆی دابنێت.

سەرپەیڤ