زانیارییەکانی سندوقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینیەکە خوێندرایەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەیی ئێران بە وتنی ئەوەی کە سندوقی ڕەشی ئەو فڕۆکەیە تا ١٩ چرکە دوای تەقینەوەی مووشەکەکە، قسەکانی ناو فڕۆکەکەی تۆمار کردووە، وتی: هەر دوو مەکینەی فڕۆکەکە تا چەند چرکە دوای تەقینەوەکە کاریان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەوان توورەج دێهقانی زەنگەنە، سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەیی ئێران، ڕایگەیاند: لێکدانەوەی هەر دوو سندۆقی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە ٢٧ ی پووشپەڕ تا سێی گەلاوێژ لە تاقیگەی نووسینگەی لێکۆڵینەوە و ئیمەنی فڕۆکەیی وڵاتی فەڕەنسا(BEA) ئەنجام بووە.
ناوبراو وتی: هاوکات لەگەڵ تەقینەوەی مووشەکی یەکەم، تۆماری زانیاری لە کاتژمێر ٦:١٤:٥٣ چرکە ڕاگیراوە، تا ئێستا هەموو زانیارییەکان نیشاندەری ئەوەیە کە فڕۆکەکە لە دۆخی ئاسایی و بە پێی بەرنامە بووە.
دێهقامی زەنگەنە وتیشی: سندوقی ڕەشی ناو کابینی فڕۆکەکە تا ١٩ چرکە دوای تەقینەوەی مووشەکەکە وتوتێژی ناو ژووری فڕۆکەوانەکانی تۆمار کردووە، لە ئەو ژوورە سێ کەس هەبوون، دوو فڕۆکەوان و مامۆستایەکی فڕۆکەوان؛ هەر سێیان لە دۆخی نائاسایی تێگەیشتوون بەڵام تا دوا چرکە خەریکی ڕێنوێنی فڕۆکەکە بوون.
تا ئەو کاتە کە بە فەرمانی مامۆستا فڕۆکەوانەکە کارەبای یاریدەدەری فڕۆکەکە دادەگیرسێنن و هەر دوو مەکینەکە تا چەند چرکە دوای تەقینەوەکە هەر کاریان کردووە.
ناوبراو جەختی کردەوە: لە ئەم چرکەیەدا هیچ دەنگێک لە ژووری موسافرەکانەوە نابیسترێت کە نیشانی دەدات لە ئەو چرکە لە تەندروستی دا بوون، تۆماری دەنگ پاش ١٩ چرکە دەوەستێت.
ناوبراو گوتیشی : ٢٥ چرکە دواتر مووشەکی دووهەمیش دەتەقێت، بەڵام هیچ شرۆڤەیەک لێی نییە. ئەوە نیشانی دەدات کە هەر لە تەقینەوەی یەکەم فڕۆکەکە خەساری بەرچاوی بەرکەوتووە و دوای ١٩ چرکە لە تەقینەوەی یەکەم سندۆقە ڕەشەکانیش تۆماری دەنگ ڕادەگرن.
جێگری وەزیری ڕێگاوبان جەختی کرد: ئەو هەوڵە واتا شرۆڤەی زانیارییەکانی سندۆقی ڕەشی فڕۆکەکە بە ئامانجی ئیمەنی و ڕێگری لە ڕووداوی هاوشێوە ئەنجام دەبێت و هەر جۆرە کەڵکوەرگرتنێکی سیاسی لە ئەوە جگە لە ئەوەی کە پێچەوانی ئامانجەکانی ئیکائۆیە، ڕەوتی شوێنگیری ڕووداوەکە دەخاتە ژێر کاریگەریەوە.