ئاب 24, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لە سەر دەزگای پێزانینی خێرای کۆرۆنا لە ئێران

توێژەرانی زانکۆی تاران توانییان دەزگایەک دروست کەن کە بە نمونەیەکی بەڵغەمی نەخۆشەکە دەتوانێ کسی توشبوو بە «کۆڤیدی_١٩» ناس کات.

«موحەممەد عەبدولئەحەد» توێژەری تاقیگەی کەرەستەی «نانۆ بیۆ ئەلێکترۆنیک»ی کۆلیژی ئەندازیاریی کارەباو کۆمپیۆتێری زانکۆی تاران ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاھەنگی پەردەلادان لەم دەستکەوتە زانستییە ڕایگەیاند: لە نەخۆشە کۆرۆناییەکاندا تەنانەت ئەوکاتەش کە ھێشتا نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەرنەکەوتووە، ڕادەی جۆرەکانی ئۆکسیژنی چالاک لە بەڵغەمی نەخۆشەکەدا دەگۆڕدرێت کە ئەم ھەستوەرە بە کەڵک وەرگرتن لەم پێوەرە دەتوانێ بوونی نەخۆشییەکە ئاشکرا بکات.

ناوبراو لە بارەی پەرە پێ دانی ئەم تەکنۆلۆژیایەو بە بازرگانی کردنی وتیشی: ئەم گەڵاڵەیە لە قۆناغی بە بازرگانی کردن دایەو بە ئاستی بەرھەم ھێنانی بەرفراوان گەییشتووەو ھەتا ئێستا ئەم تەکنۆلۆژیایە لە سەر زیاتر لە ٦٠٠ نەخۆش لە چەند نەخۆشخانەی تاراندا تاقی کراوەتەوەو دەرەنجامی ئەرێنی بەدەست ھاتووە.

ئەم توێژەرە ئێرانییە وتیشی: ئەم دەزگایە بەس بۆ پێزانینی نەخۆشیی کۆڤیدی_١٩ نییە، بەڵکو بۆ پێزانینی نەخۆشیی سیەکانیش بەکار دێت.

سەرپەیڤ