ئاب 31, 2020 12:27 Asia/Tehran
  • روحانی :پێوەندیی ئێران و ڤیەتنام دەبێ لە هەموو بوارەکاندا پەرە بستێنێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گەیشتنی رۆژی نیشتمانیی ڤیەتنامی لە حکومەت و گەلی ئەم وڵاتە پیرۆزبایی کرد .

حەسەن روحانی رۆژی دوشەممە لە بروسکەیەک دا بۆ" نگوین فوو ترۆنگ " سەرۆکی ڤیەتنام هیوای خواست ، پێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڤیەتنام لە سایەی دۆستایەتی دێرین و ئیرادەی هاوبەشی کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات زیاتر لە جاران پەرەبستێنێ و پێوەندیەکان لەهەموو بوارەکان دا قوڵ ببنەوە .

 سەرۆک کۆمار بۆ حکومەت و گەلی ڤیەتنام ئاواتی تەندروستی و سەرکەوتن و بەختەوەری خواست .

سەرپەیڤ