ئه‌یلوول 03, 2020 14:16 Asia/Tehran
  • زەریف: بەچۆکدا ھاتن لە بەرامبەر زۆربێژییەکانی ئەمریکا تەنیا ئەشتیای واشێنگتۆن پەرە پێ دەدات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە توییتێردا سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی دوو کاربەدەستی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،«موحەممەد جەواد زەریف» وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی دوو کاربەدەستی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن، ڕایگەیاند:بەچۆکدا ھاتن لە بەرامبەر زۆربێژییەکانی ئەمریکا تەنیا ئەشتیای ئەم ڕژێمە زۆربێژە بۆ بایکۆت کردنی کەسایەتی و دامەزراوەکان پەرە پێ دەدات.

زەریف وتیشی: تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی ھێنان بەم شێتییە بێ کۆتاییە ڕاگرتنی پێمل بوون بە خواستی ئەمریکایە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ناوی «فەتو بێنسودا» دادئەستێنی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن و «فاکیسۆ مۆچۆچۆکۆ» سەرۆکی بەشی پەیوەندیی و ھاوکارییەکانی بواری دادەڤانیی ئەم دیوانەی لە پێڕستی کەسانی بەربایکۆتی ئەمریکا زیاد کردووە.

دوابەدوای ئەمە «مایک پەمپۆئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ھەڕەشەی کرد کە ھەر کەسێک کە لەم دوو کاربەدەستە نێونەتەوەییە پاڵپشتی بکات، دەکەوێتە بەر سزا.

 

سەرپەیڤ