ئه‌یلوول 04, 2020 21:17 Asia/Tehran
  • گەشە پێدانی ناردەی کارەبا بۆ عێراق لە ڕێگای کرماشانەوە

یاریدەری وەزیری وزە لە بواری کارەباو وزە وتی: ھێزگەی سیکلی پێکھاتەی داڵاھۆ بە مەبەستی گەشە پێ دانی زیاتری پیشەسازی لە ڕۆژئاوای ئێران و ھەناردەکردنی بۆ عێراق دامەزراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە کرماشانەوە، «ھومایون حائیری» لە ئاھەنگی کەوتنەگەڕی یەکەی دووھەمی بەشی گازی ھێزگەی سیکلی پێکھاتەی داڵاھۆ ، وتی: یەکەی دووھەمی بەشی گازی ھێزگەی سیکلی پێکھاتەی داڵاھۆ لە پارێزگای کرماشان بە بارستایی ٣٠٧ مێگاواتە کە نۆھەمین ھێزگەی یەکەی گەرمایی وڵات دێتە ئەژمار.

ناوبرتو وتیشی: ھێزگەی داڵاھۆ بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەی تازەو بە کاراییەکی باڵاوە دامەزراوە و ھەلی گەشە پێ دانی زیاتری پیشەسازیی کارەبا لە ڕۆژئاوای وڵات و ھەناردە کردنی بۆ عێراق دەڕەخسێنێ.

یاریدەری وەزیری وزە لە بواری کارەباو وزە جەختی لەوەش کردەوە کە، دروست کرانی ئەم ئەم ھێزگەیە گوژمەیەکی نزیکەی دووھەزارو ٥٣٠ ملیارد تمەنی تێچووەو بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بەستێن بۆ ئیش و کاری ھەزارو ١٥٠ کەس خۆش دەکات.

سەرپەیڤ