دەسپێبوونی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران
ئهیلوول 05, 2020 10:26 Asia/Tehran
زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێک دا بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری پەروەردەی ئێران لێدرا .
ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران بە مەبەستی قەرەبووی کورتهێنانی فێرکاریی ساڵی رابردوو بە دوای گشتداگربوونی پەتای کۆرۆنا ، دوو حەوتە زووتر لە ساڵانی رابردوو دەسپێبوو .ک
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەموو ڕێنماییە تەندروستییەکان لە خوێندگە و فێرگەکان لەبەرچاو دەگیردرێت، وتی: بنەماڵەکان نیگەران نەبن چونکوو تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئێمە ئامانجی سەرەکی و بەردەوام دەبین لە ڕەوتی پەروەردەی قوتابیان لە هەموو وڵات.
زیاتر لە 15 میلیۆن قوتابی ئێرانیی لە 110 هەزار قوتابخانە ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندنیان دەسپێکرد .