ئه‌یلوول 05, 2020 15:19 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سویس لە ئێران

وەزیری دەرەوەی سوریس ئەمڕۆ شەممە گەیشتە ئێران و سەرەتا سەردانێکی یەک ڕۆژەی لەئیسفەهان دەبێ .

ئیگناتسیۆ کاسیس لە سەرەتای گەیشتتنی بە ئیسفەهان ، سەردانی شوێنەواریی مێژوویی و کەلەپوری فەرهەنگیی ئەم شارەی کرد .

وەزیری دەرەوەی سویس وشاندی هاوڕێی لە پاشان چاویان کەوت بە مامۆستایانی زانکۆی سەنعەتیی ئیسفەهان و لە بارەی پەرەی هاریکاریی زانستیی و فەرهەگیی و تەکنیکی وتووێژیان کرد .

 کاسیس هەروەها ئەمڕۆ کلیسەی وانک ی ئیسفەهانی بەسەرکردەوە و چاوی کەوت بە مەتران" سپیان کاشچیان "پێشەوای ئایینی ئەرمەنیەکانی ئیسفەهان .

 دیدار و وتووێژ لە گەڵ پارێزگاری ئیسفەهان لە بەرنامەکانی دیکەی سەردانی وەزیری دەرەوەی سویس بۆ ئیسفەهانە و ناوبراو دوای ئیسفەهان دەگاتە تاران و گرنگترین بەرنامەی کاری ئەو ئامادەبوون لە سەدەمین ساڵی دەسپێکی پێوەندیی دوو وڵاتە .

دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئێران و ژمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی باڵای وڵات لە رۆژانی یەکشەممە و دوشەممەدا ئەنجام دەبێت .

سەرپەیڤ