ڕوحانی : پیلانی دوژمنان بۆ پەک پێخستنی ئێران لە خولی کورۆنا دا شکستی هێنا
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمن بو زەبر وەشاندن لە وڵات لە خولی کورۆنادا وتی:پەک پێخستنی وڵات بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی کورۆنا ویستی دوژمن و دەزگاکانی پڕۆپاگەندەی ئەوان بوو کە ناکام مانەوە .
حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەمە لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کورۆنا وێڕای ئاماژە بە پڕوپاگەندەی مێدیاکانی بیانی دژی کردەوەی وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کورونا ڕایگەیاند هەر هەنگاوێک کە ئێران لە بواری خەبات بە دژی کورونا هەڵیدەگرێت مێدیا بیانیەکان چیرۆکی لێ ساز دەکەن .
ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە دۆخی کورۆنادا ڕێگا نادات کە دەرمان بۆ ئێران بنێردرێت وتیشی مێدیا بیانیەکان جارێکیش نەیانکوت کە ئەمریکا جەنایەتی کردووە ودەوڵەت ونەتەوەی ئێران لە ژێر گوشاری زاڵمانە و نا بەحەق دایە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەرئەوەی کە ئێمە ڤایروسەکە شکست ئەدەین وتیشی ئەمڕۆ فێربوونی زانست لە ئێران بە لەبەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستیەکان دەسپێکرا و فێرکاری لە وڵات لە دژوارترین دۆخدا هیچکات داناخرێت .