ئه‌یلوول 08, 2020 07:12 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای پەیوەندیی ستراتژیی ئێران و تورکیا بە ئامادە بوونی ڕۆحانی و ئەردوغان بەڕێوە دەچێت

شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت.

«عەلیڕەزا موعیززی» یاریدەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاوکاریی دوو وڵات، بەرنامە بەربڵاوەکانی تاران و ئانکارا بۆ ھەڵدانەوەی لاپەڕەسەکی تازە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن.

موعیززی وتیشی: ئێران و تورکیا سوورن لە سەر ئەوەی کە پەیوەندیی ستراتژیی نێوان دوو وڵات لە ھەموو بوارەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا بە تایبەت ئابووری و بازرگانی قوڵتر کەنەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لێکدانەوەی ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان بە تایبەت لە بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆناو کاریگەرییەکانی لە سەر ھاوکاریی ھاوبەش لەو بابەتە جێی باسانەی دیکەی دانیشتنە ڤیدیۆییەکەی ڕۆحانی و ئەردوغان دەبێت.

سەرپەیڤ