ئه‌یلوول 10, 2020 13:28 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی موشەکی خۆماڵیی «شەلەمچە» لە مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩»ی ئەرتەشی ئێران

موشەکی نۆژەن کراوی «شەلەمچە»ی یەکەی بەرگریی ئاسمانیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩»، لەژێر چاودێریی بنکەی بەرگریی ئاسمانی توانی ئامانجەکانی دوژمن خاپوور بکات.

قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕەمزی «یا سەییدۆششوھەدا(ع)» و بە دروشمی «ئاسایشتی پاوەجێ لە سای دەستەڵاتی بەرگریکارانە» لە باشووری وڵات دەستی پێ کرد. 

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، فڕۆکەی ھێرشبەر کە ئامانجێکی خێراو بەرزەفڕ بوو لە کاتی پێدزە کردنی بۆ ناوچەی گشتیی مەشقەکە، گەرچی ڕاداریش بە حاڵ دەیگرت، کەچی لە جەرگەی مەشقەکەدا لە لایەن سیستێمی ڕاداریی بنکەی «خاتەمولئەنبیا(ص)» دۆزرایەوەو بۆ پێ و شوێنگرتن و لەنێو بردنی سپێردرایە سیستێمی خۆماڵیی ھێزی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران و لە ئەنجام دا بە تێگرتنی موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانی نۆژەن کراوی «شەلەمچە» خرایە خوارەوە.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وتەبێژی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» وێڕای ئاماژە کردن بە تواناییە خۆماڵییەکان لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی وردەفرندەکان وتی: ڕێگری کردن لە ھاتنی ھەرچەشنە وردەفڕندەیەک بۆ ناوچەی بەربڵاوی مەشقەکەو پاڵ پێوەنانیان بۆ شوێنی دیاری کراو لەو بابەتانە بوو کە لە مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩» دا پرۆڤەی لەسەر کرا.

وتەبێژی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» وتیشی: لەم مەشقەدا جم و جوڵی ھێزەکانی ناوچەیی و واوەناوچەیی بە تەواوی چاودێری دەکرێن و ھێرشی فڕندەکان، دیاری کردنی ئاراستەو جێگای تایبەتی لە کاتی پێویست دا پرۆڤەیان لە سەر دەکرێت.

سەرپەیڤ