وشداری دانی ئەرتەشی ئێران بە ھێزکانی واوەناوچەیی لەمەڕ چۆڵ کردنی ناوچەی مەشقی «زوڵفەقاڕی ٩٩»
وتەبێژی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩»ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وشدتری دانی ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بە فڕندە واوەناوچەییەکانی کرد بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە ناوچەی گشتیی مەشقەکە.
قۆناغی سەرەکیی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕەمزی «یا سەییدۆششوھەدا(ع)» و بە دروشمی «ئاسایشتی پاوەجێ لە سای دەستەڵاتی بەرگریکارانە» لە باشووری وڵات دەستی پێ کرد.
ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وتەبێژی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران» وتی: یەکەی فڕندەکانی ھێزی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەشی ئێران داگری فڕۆکەکانی P3F، F-27 و ھەروەھا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناس کردنیش بە ئەنجام دانی گەشتی دەریایی بەردەوام و چاودێری کردنی ناوچەی گشتیی مەشقەکە لە ئاوەکانی شوێنی بەڕێوە چوونی ئەم مەشقە، وشداریی پێویستیان بە یەکەکانی واوەناوچەیی بۆ چۆڵ کردنی شوێنی مەشقە داوە.
دەریادار ئێرانی وتیشی: لە ڕۆژی ڕابردووەوەو بە ڕاگەیەندرانی بەرپاکرانی مەشق و ھاوکات وشداری دانی بنکەی بەرگریی ئاسمانی بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەواندارەکانی بیانی لە نزیکی شوێنی بەرپاکرانی مەشقە، فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکی بە ئاشکرا ھەڵس و کەوتی خۆیانیان گۆڕیوە.
وتەبێژی مەشقی ھاوبەشی «زولفەقاری ٩٩ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران»وێڕای ئاماژە کردن بە چالاکیی جیاوازو چڕبووی فڕندە بێ سەرنشینەکانی ئەمریکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی ناوچەی مەشقەکەوە، وتی: ئەم چالاکییانە لە لایەن سیستێمی ناس کردنی سیگناڵی ئەرتەشی ئێرانەوە ناس کراو فڕندە بێ سەرنشینەکان دوای دەرکەو.تنی ڕادەی ئامادەیی سیستێمەکانی چاودێری و بەرگریی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرت بەناچاری ئەو شوێنەیان بەجێ ھێڵا.